یەکەمین وتەدانی سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزشکیان، لە ڕێگەی میدیای نیشتمانییەوە دەستی پێکرد.
سەرۆک کۆمار لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئێمە لەسەر بنەمای کۆدەنگی نیشتمانی کابینەکەمان هەڵبژارد.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت لەسەر بنەمای کۆدەنگی نەتەوەیی، سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە چوار ئەندامی کابینەمان لە حکومەتەکەی بەڕێز ڕەئیسی هەڵبژارد، هەروەها ژمارەیەک کەسی سەربەخۆ و ڕیفۆرمخوازمان لە حکومەتەکەی بەڕێز ڕۆحانی هەڵبژارد و لەسەر بنەمای ئەوەی وتمان ، ئێمە دەمانەوێت یەکڕیزی و یەکدەنگی نیشتمانیمان هەبێت.
وتیشی: هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە هەموو تەقالایەک بدەین بۆ باشترکردنی دۆخی وڵات.
پزشکیان زیادی کرد: لەگەڵ ئەوانەی پێشتر بەرپرسیارێتیان بوو کۆبوونەوەمان کرد و کێشە و گرفتەکانمان لێکدایەوە و لە هەوڵداین بەلەبەرچاو گرتنی یەکمایەتییەکان چارەسەریان بکەین.
342/